فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتیەک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە قوروە
یەکشەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۲   |  17-03-2024

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی کوژرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حسێن عەزیمی، خەڵکی شاری قوروە لە کاتی دمەقاڵە لەگەڵ برایەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە ناوی «عەبدولمەلەکی» کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن عەزیمی، دوای ئاگادارکردنەوە بۆ لابردنی چەکەکەی، لە کاتێکدا ویستوویەتی لەسەر زەوی پاڵبکەوێ سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی حسێن عەزیمی کردووە کە خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ناوبراو بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکومەت.