فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ٨١ کەس لە گوندێکی باکووری ڕۆژهەڵاتی نیجێرییە
چوارشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۳   |  04-09-2024

کاربەدەستانی دەوڵەتی نیجێرییە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی بوکۆحەرام بۆ سەر گوندێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاته، ٨١ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات عەبدولکەریم دونگۆ، وتەبێژی پۆلیسی نیجێرییە ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٥٠ کەس لە تێرۆریستانی بوکۆحەرام تەیار بە چەکی قورس و نارنجۆک، بە زیاتر لە ٥٠ مۆتۆرسیکلێتەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی “مافای” لە ئەیالەتی یووبە و بە دەیان هاووڵاتییان کردووەتە قوربانی.