فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی پێنج ژن لە تاران لەماوەی یەک حەفتەدا
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم پێنج حاڵەتی ژنکوژی لە تاران تۆمار کراوە کە سێ کەسیان لە لایەن هاوژین و دوو کەسیان لە لایەن برا و کوڕەکەیانەوە کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، پیاوێک بەناوی شەهرووز، لە تاران بە چەندین زەربەی قەندشکێنی خوشکە تەمەن ٣٥ ساڵەکەی خۆی کوشتووە. هەروەها لەو ڕووداوەدا دوو کەسی دیکەش هێرشیان کراوەتە سەر کە بارودۆخی ئەو دوو کەسە کە یەک لەوان ژنە، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و لە کۆمادایە.