فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە کەنگاوەر
چوارشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۲   |  29-11-2023

ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەز، و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی ڕەحماناوا سەر بە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بە ناوی مەرزیە (سۆنیا) شەشیەکانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵ بووە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەبەر ئەوەیکە بەردەوام لەلایەن هاوژینەکەیەوە پەلامار دراوەو دراوەتە بەر لێدان و کوتان، چەند جار ڕۆیشتووەتە ماڵی دایک و باوکی و هەر چەن جارەکە بە ناوبژیوانی بنەماڵەکەی گەڕاوەتە بۆ لای هاوژینەکەی. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەرزیە بۆ دوایین جار دوو مانگ پێشتر، دوای ئەوەیکە بەسەختی لێیدرابوو گەڕابۆوە بۆ ماڵی دایک و باوکی و لە دادگا داوای وەرگرتنی مارەییەکەی کردبوو. بەڵام جارێکی دیکە بە ناوبژیوانی بنەماڵەکەی هاتبووەوە بۆ لای هاوژین و منداڵەکانی و دوای چەند ڕۆژ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. شایەنی باسە کە بکوژەکە لەلایەن دەستبەسەرکراوە و هۆکاری کوشتنی هاوژینەکەی بە ناکۆکی بنەماڵەیی ناو بردووە.