فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی لاو بە دەست هاوسەرەکەی لە گیلان
شەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۲   |  11-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پووریا نیک بین” بە هۆکاری ئەوشتەی کە ناوی دەنێن “پاراستنی نامووس”، هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی “مەتین شەعبانیان بشمن دووست” ئاگر تێبەرداوە و کوشتوویەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، “مەتین شەعبانیان بشمن دووست” خەڵکی ئاوایی بشمن سەر بە شاری ئەنزەلی لە پارێزگای گیلان، لە نەخۆشخانەی ئەمشارە بەهۆی ڕادەی لەسەرەوەی سووتانەکەی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە، مەتین شەعبانیان کە پیشەی ئارایشگەری بووە، پێشتر لەم ڕووداوەش واتە لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە جارێکی دیکە ئاگری تێبەردرابوو. جێگای ئاماژەیە، دوای ئەم ڕووداوە پووریا نیک بین لە هەمان ڕۆژدا ئاگری لە خۆی بەرداوە و خۆی کوشتووە.