فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری چۆمان سەر بە شاری بانە، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی “موعین تەوفیق‌پوور” خەڵکی گوندی “چۆمان”ی بانە کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ناوبراویان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ بە چەکی کڵاشینکۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.