فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کاسبکارێکی خەلکی سەردەشت لە بانە
چوارشەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۲   |  19-04-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “کۆڵەسەی سەروو” سەر بە شاری سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقووب عەباسی لە کاتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری “ئاڵووت” لە بانە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێکراوە.دوای گواسترانەوەی ئەم کاسبکارە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ بەهۆی سەختی برینەکەی و خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست داوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەم کاسبکارە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە.