کوژرانی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سەرپێڵی زەهاو لەلایەن پوورزاکەیەوە
سێشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۲   |  19-09-2023
ڕۆژی هەینی، ١٧ی خەرمانان، کچێکی مێرمنداڵ بە ناو مەهیا نادری، تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی “زەعفەرانییە”ی سەر بەو شارە کوژراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پورزایەکی مەهیا نادری بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە. هەروەها ئەم سەرچاوەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بنەماڵەی خودی کچەکە لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبووە، ڕایگەیاند: باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارەتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری “پاساوی شەرەف” و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت (بەپێچەوانەی ئەوەی ڕووی داوە) لە ئەستۆ گرتووە.