کوژرانی کۆلبەرێکی خەلکی مەریوان لە لایەن سپای پاسدارانەوە
سێشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۲   |  19-12-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناو سنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کوژرا.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، عەلی قادری، خەڵکی گوندی «زەنوری» لە نزیک کەڵاتەرزان و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەریدا گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە باوکی چوار منداڵ بووە، لە سنووری «ئاسناوا»ی شاری مەریوان و لەکاتێکدا لە ناو خاکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.