کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۳   |  16-05-2024
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی “واحید قادرپوور” خەڵکی گوندی “دەرە زیارەت” سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی جێگر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم کۆڵبەرەیان داوتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتویانە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، واحید قادرپوور دوازدەیەمین کۆڵبەرێکە کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم دەکوژرێت.