فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، ئەسعەد ئەفرەنجە، خەڵکی گوندی “سیاناو” سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەسعەد ئەفرەنجە لە مەودای ١٠ کیلۆمەتریی سنوور و لە نزیکیی گوندی ئەسکۆڵ بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، تەنیا لە ماوەی مانگی جولای، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نەوسوود، مەریوان، بانە و سەردەشت کوژراون.