فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، “ئەهوەن دەشتی” کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی (میرەدێ) سەر بە شاری بانە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار تەرمی ئەم کۆڵبەرە هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.