فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بەستامی سەقز
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “مەنسوور محەممەدنژاد”، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “بەستام”ی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەستدا.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “جونیان”ی سەر بە ناوچەی زێویە سەر بە شاری سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم پێکراوە و کوژراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گوللەی کڵاشینکۆف پێکراوە. لە لایەکی دیکەوە، شەوی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی “پەیمان محەممەدی” لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.