کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سوورکێوی بانە
هەینی ۱۴-۰۲-۱۴۰۳   |  03-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال سوهرابی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “تاژان”ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، لە بەرزایی سنووریەکانی شاخی “سوورکێو”ی ئەو شارە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم سینگی پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە، ناوبراو ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە بریندار کرابوو. پێویستە بوترێ کە ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێکی تەمەن ٤۵ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هێمن ئەحمەدی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی ئەم شارە گیانی لەدەست دابوو.