فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۲   |  10-01-2024

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، گیانی لەدەست دا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “زاویەجیک”ی سەر بە سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ؛ ئەو کۆڵبەرە لاوە بە دوو گوللە سینگی پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە شۆڕش خەرگووشی خێزاندار و باوکی منداڵێک و هەروەها تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.