فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۳   |  12-08-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، عەلی ڕەسووڵی تەمەن ٣٣ساڵە و خەڵکی گوندی “کووران”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری دوپلوورەی سەردەشت کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە گەنجە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە، عەلی ڕەسووڵی خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.