کوژرانی گوماناوی لاوێکی خەڵکی مەریوان
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەریوانەوە بەدەستمان گەیشتوە،لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی جمشید وەیسی،خەڵکی ئاوایی هەجمنەی مەریوان لە حاڵێکدا کە یانزە مانگ لە دەورەی سەربازی زۆرەملێی تێپەڕیبوو ، لە پایگای ئاوایی قەڵاجێی مەریوان بە شێوازێکی گوماناوی دەکوژرێ. شایانی باسە کە پاساوی بەرپرسانی پاسگاکە ئەوە بووە کە گوایە ناوبراو خۆی کوشتوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵە و دۆستانی هیچ نیشانەیەک لە نائۆمێدی و خەمۆکیان بە جەمشیدەوە بە دی نەکردوە. گومانی ئەوە هەیە بە هۆی دەرکەوتنی بەشداری لە شۆڕشی ژیناو و لەو کاتانەدا کە لە مەرەخەسیدا بە سەری بردوە، کوژرابێ. دوا زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی ناو براو لە ساردخانەی بیمارستانی بوعلی مەریوانە.