فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی یەحیا سەنوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس
هەینی ۲۷-۰۷-۱۴۰۳   |  18-10-2024

سپای ئێسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەر کەرتی غەززە، کوشتنی “یەحیا سەنوار” سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند و هاوکات کاناڵی ١٣ی ئیسڕائیل ئاشکرای کردووە کە یەحیا سەنوار لە ناوچەی “تەل سوڵتان” لە ڕەفەح کوژراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، چەند سەرچاوەیەک بە کەناڵی حەدەسیان ڕاگەیاند، کە پشکنینی سەرەتایی دی ئێن ئەی (DNA) بۆ ئەو تەرمە کراوە کە گومانی لێ دەکرێت یەحیا سەنوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس بێت و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە. ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل قوتابخانەیەکیان لە ڕەفەح بۆردومان کرد کە ئاوارەکانی کەمپی جەبەلیای باکووری کەرتی غەززەی تێدا نیشتەجێ بوون و بەهۆیەوە ٢٢ فەڵەستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون.