ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی توندووتیژی لەدژی ژنان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێدا ئاماژە کراوە، ٨٥ هەزار کچ و ژن لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆکاری جۆراجۆرکوژراون. هاوکات هوشداری دەدات ڕێژەی کوشتنی ژنان بەراوەرد بە ساڵانی ڕابردوو لە بەرزبوونەوەدایە و دۆخەکە بە مەترسی ناو دەبات.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سەرماوەز، ڕاپۆرتێكی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوان و ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “ماڵه‌وه بووه‌ته مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ ژنان” و زۆرترین توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت. ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ٨٥ هه‌زار كچ و ژن له ساڵی ٢٠٢٣دا كوژراون كه ٦٠ لەسەدی ئه‌و ڕێژه‌یه، له ماڵه‌وه له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه كوژراون. ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردووه، لە هەر ١٠ خولەکدا، ژنێک له سه‌رتاسه‌ری جیهان له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه كیشوه‌ربڕه و كاریگه‌ری گه‌وره و نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ریای كارائیب، ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و پاشانیش ئاسیا.