کچێکی لاو بە هۆی دژایەتیی بنەماڵەکەی لەگەڵ هاوسەرگیری کردنی خۆی کوشت
یەکشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۲   |  11-06-2023
ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردان، کچێکی لاو بە ناوی “دەریا هووشەنگی”، تەمەن ١٩ ساڵ و دانیشتووی گوندی “توارڕووتە” سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، بە هۆی دژایەتیکردنی بنەماڵەکەی بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کە خۆشی ویستووە، خۆی کوشت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە لاوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوژیی داوە. شایانی باسە، تەرمی دەریا هووشەنگی بۆ پزیشکیی دادوەری سنە ڕاگوێزراوە.