کچێکی لاو لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
هەینی ۱۱-۰۶-۱۴۰۱   |  02-09-2022
کچێکی گەنجی خەڵکی ورمێ بە ناوی لەمیا سەعید هاروویان تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەمیا سەعید هاروویان خەڵکی گوندی هاروویان سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە و دوای ڕێوڕەسمی شایی خوشکەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی لەسەرەوە بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.