فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی ئابادان
شەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۰   |  26-02-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی ئابادان لە نارەزایەتی بە دواخران و پێنەدانی حەقدەستەکانیان و پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد. ئەو کرێکارانە لە کۆبوونەوەکەیاندا، دروشم گەلێک وەکوو مەرگ و نەمان بۆ ستەمکار”  و دروشمی دیکەیان وتەوە.

شایانی باسە ڕۆژانە دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێران، پانتایی ئەو ولاتە دەگرێتەوە و خواستی سەرەکی کرێکاران بردنەسەرەوی ئاستی حەقدەستەکانیان و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی کرێکارانە لە هەموو بوارەکاندا و داخوازە کانی دیکەیانە، بەلام بەرپرسانی پەیوەندیدار نەک خواستەکانیان جێبەجی ناکەن، بەڵکوو حەقدەستەکانیشیان لەم دۆخە ئاڵوزەی وڵاتدا دوادەخەن و پێنادەن.