کۆبوونەوەی بنەماڵەی چوار بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024
روژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دایک و بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “پژمان فاتحی، وەفا ئازەربەر، موحسین مەزڵووم و محەممەد فەرامەرزی” لەگەڵ پارێزەرانی ئەو دۆسیەیە، لە بەرامبەر بینای زیندانی ئێڤین لە شاری تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێک خست و داوای دادگاییکردنی ئاشکرا و شەفاف و هەروەها مافی چاوپێکەتن لەگەڵ کوڕەکانیان دەکەن و خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی داسەپاو بەسەر ئەو بەندکراوانەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێشتا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە بەردەوامە و بەرپرسانی پەیوەندیدار تا ئێستاش ئامادەی وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بۆ داواکارییەکانیان نەبوون.