کۆمەڵێک لە موعەلیمانی سەقز و زێویە بە ئامادە بوون لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، لە ئاست درێژەی دەستبەسەر کرانی “سولەیمان عەبدی” ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان لقی ئەمشارە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “ماموستای قوتابخانە بێ تاوان لە زیندانە”، “کاک سولەیمان تەنیا نییە، سەقز پشتیوانییە”، پشتیوانییان لە سولەیمان عەبدی کرد. جێگەی ئاماژەیە، سولەیمان عەبدی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەممەی پارەکە، بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە. شایانی باسە، ناوبراو لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.