ڕۆژی سێـشەمــــمە ١٨ی گەلاوێـژ،ئەنــــجـوومەنی سەوزی چیـا لە شــــاری مەریـوان خۆپیـشـانــــدانێـكی بۆ
شەرمەزارکردنی كەمـتەرخەمی كـاربەدەسـتانی ڕژیم بەرامـبەر بەو ئـاگـرانەی، كە بە بەردەوامی لە دارسـتانەكـان
دەكەونەوە، ئھنجامدا.
تیمەكــــانی ئــــاگــــركــــوژێنەوەی ئەنــــجوومەنی سەوزی چیا، كە ڕێكخراوێكی ژینگەپــــارێزە، بەمەبەســــتی
شەرمەزاركـردنی كـاربەدەسـتانی رژیم بەرامـبەر بە ئـاگـركەوتـنەوەكـانی دارسـتانەكـان، خۆپیشانـدانێكیان لە بەردەم
شارەداری شاری مەریوان بەرێوە برد.
ئەنـجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، ھەمیشە لە ھەوڵدایە بۆ ڕێگریكردن لە ئـاگـركەوتـنەوە لە دارسـتانەكـان و
ئەو كێشانەی، كە دەبـــنە ھۆی تێكدانی ئیكۆلۆژیای نـــاوچەكە، لەو چـــوارچێوەیەشـــدا ئەنـــجومەنەكە بێ ھیچ
یارمەتییەكی رژیم و پشـت بە ھێز و سەرچـاوەی مـادی و مەعـنەوی خۆی چەنـدین كـاری گـرنگی بۆ پـاراسـتنی
ژینگە كردووە.
چەنـد ڕۆژێک لەمەوبەر، لە كـاتی كـوژانـدنەوەی ئـاگـری دارسـتانی قەڵی مەریوان، سێ ژینگەپـارێزی سەر بە
ئەنــجومەنەكە بــریندار بــوون. دارســتانەكــانی ڕۆژھەڵتی كــوردســتان، بەردەوام لەلایەن ھێزە ئەمنییەكــانی
ڕژیمەوە دەسوتێنرێن