فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه زایه تی خانه نشینكراوانی ته ئمینی ئیجتماعی خووزستان
پێنجشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۲   |  06-04-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی خووزستان دژبه‌ خراپی بارودۆخی بەڕێچوونیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز به‌پێی ڕه‌واڵی ڕۆژانی ڕابردوو دژبه‌ خراپی بارو‌دۆخی ژیان و بەڕێچوونیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شووش و ڕێكخراوی  ته‌ئمینی ئیجتماعی ئوستان له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراونی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایاکانیان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.