فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال له‌ ئاست گۆرانی په‌یمانكار و بیلاته‌كلیف بوونیان ناره‌زایه‌تیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی تراورسن و به‌ تازه‌یی بڕیاره‌ دراوه‌ كه‌ كاروباری ئه‌و به‌شه‌ به‌ خاوه‌نكارێكی نوێ بسپێردرێت. ئێستا كرێكاران له‌ ئاست حه‌قده‌ستە دواخراوه‌كانیان و داهاتووی ناڕوونی پیشه‌ییان نیگه‌ڕانن و خوازیاری ئەوەن كه‌ قه‌رارداده‌كانیان تازه‌ بكرێته‌وه‌.