فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرانی شیرکەتی دابەشکردنی کارەبای ئازەربایجان
شەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۱   |  06-08-2022

ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ، کارمەندان و بەڕێوەبەرانی شیرکەتی دابەشکردنی کارەبای ئازەربایجان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە بەردەم ساختمانی ئەو شیرکەتە بەڕێوە برد. بەڕێوەبەرانی ئەم شیرکەتە بەرامبەر بە زیادنەکردنی حەقدەستەکانیان سەرەڕای ئەوەی ٥ مانگ بەسەر ساڵی نوێدا تێپەڕیوە ناڕەزایەتیان دەربڕی. پێویستە ئاماژە بکرێت کە بەڕێوەبەرانی کارەبای ناوچەیی لە چەند پارێزگایەکی دیکە لەوانە؛هۆرموزگان، خوزستان و ئازەربایجان لەبەردەم ئیدارەی کارەبای ناوچەیی ئەو پارێزگایانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.