لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتووانی چەند گوندی دەوروبەری دێولان بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هاتوچۆی ماشینە قورسەکان و زۆربوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کۆبوونەوەی ناڕيزایەتییان بەڕێوە برد.
دانیشتووانی گوندەکانی سیس و سرینجیانە سەر بە شاری دێولان، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین ڕێگای سەرەکیی بڵوان ئاوایان لە دێولان داخست.
خەڵكی ناڕازی داوای پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی ئەم ڕێگایە و هاتوچۆی ماشینە قورسەکان و ڕوودانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم ڕێگایەدا کردووە.
ئەم ڕێگایە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکانە کە ساڵانە کۆمەڵێک ڕووداوی هاتوچۆ تێێدا ڕووو دەدەن و بەپێی زانیارییەکان هەر لەم نەورۆزەدا زیاتر لە ١٠ کەس لەم ڕێگایەدا بوونەتە قوربانی.
ئەم ڕێگایە، ڕێگای پێوەندیی نێوان شارەکانی دێولان و بڵوان ئاوا لە ناوچەی مووژەژە، کە بە هۆی پێڕانەگەیشتن بەم ڕێگایە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیمەوە، بارودۆخێکی خراپی هەیە و ساڵانە گیانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەم ڕێگایەدا دەگیرێ.