شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی توربه‌ت جام له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی گاز و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی بۆ گرمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری کۆبوونەوە.
خه‌ڵكی تۆڕه و ناڕازی توربه‌ت له ناڕه‌زایه‌تی به نەبوونی گاز و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه جام به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “خامنه‌یی قاتڵه،ولایه‌تی باتڵه” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان ڕاو نا و هێرشیان كردە سه‌ر هیلال ئه‌حمه‌ر و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، و له شاری مه‌شهه‌دیش خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، چه‌نیدن لاوی خۆپێشانده‌ر له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی توربه‌ت جام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.