فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی کامیۆنە فرسودەکان
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022

شۆفیرانی کامیونە فرسودەکان بە هۆی کۆنبوونی کامیۆنەکانیان و نەبوونی پارە بۆ کرینی کامیۆنی دیکە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ئەو شوفیرانە دەلێن، فریامان بکەون، ناتوانین ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی بنەماڵەکانمان بەڕێوەببەین و پارەشمان نییە بۆ کڕینی کامیۆنی دیکە. داواکارین دەوڵەت یارمەتییمان بدات بۆ گۆڕینی کامیۆنەکانمان،ئەگینا ناتوانین کەلوپەلی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکانمان دەستەبەربکەین. شایانی باسه، بەوتەی یەکێک لە کاربەدەستانی دەوڵەت، زیاتر لە 55هەزار کامیۆنی بارهەڵگر کە زیاتر لە چل ساڵە خەریکی کارن لە ئێراندا بوونیان هەیە.