کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی ڕەیحان تاک لە قەزوین
سێشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۲   |  06-02-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان، ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی ڕەیحان تاکی قەزوین جارێکی دیکە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە لە بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم ئۆستانە بەرامبەر بە بەدوادانەچوونی قەزایی بۆ سکاڵاکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
شیرکەتی ڕەیحان تاک بڕە پارەیەکی زۆری لە هەزاران داواکاری ئۆتۆمبێل وەرگرتووە و تا ئێستا جگە لە ڕادەستنەکردنی ئۆتۆمبێلەکان، گلەیی و ناڕەزایی ماڵبەتاڵانچووانی ئەم شیرکەتەی بێ وەڵام هێشتۆتەوە.