کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی نیگابانانی خۆجێی بیرە نەوتییەکانی ئەهواز
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022
رۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە نیگابانەکانی بیرەکان و دەستەی ئەرکی دامەزراوەکانی شیرکەتی نەوت و گازی کارون، بە تایبەت لە گوندەکانی ناحیەی غەزانیەی ئەهواز، لە نارەزایەتی بە ئاڵوگۆر پێک نەهاتن لە هەل و مەرجی کار و قەراردادەکانیان بە پێی (یاسای ئیدارەی کار ) و بێبەش بوون لە هەندێک ماف، لەبەردەم ، بەرێوەبەری شیرکەتی ناوچە نەوتییەکانی باشوور کۆبوونەوە و داوایانکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەچاوی داواکارییەکانیان بکەن و دەستبەجێ خواستەکانیان جێبەجێ بکرێت.