کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی ئیدارەی عەشایریی شاری کورد
سێشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۰   |  15-03-2022
رۆژی سێشەممە ٢٤ی رەشەممە، کارمەندانی ئیدارەی عەشایەریی شاری کورد بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەازایەتی لە حەوشەی ئەو ئیدارەیە، ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان، لەخوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان و پێرانەگەیشتن بەداخوازییەکانیان دەربڕی.
ئەو کارمەندە ناڕازییانە رایانگەیاندوە ئاستی حقوقەکانمان بەشی دابین کردنی داخوازییەکانی بنەماڵەمان ناکات و لەم سەری ساڵەدا هیچ وەڵامێکمان بۆ دابین کردنی جل و بەرگ و کەلوپەلی تازە بۆ بنەماڵەکانمان نییە.