فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی رێکخراوی تۆمارکردنی ئەسناد و ئەملاکی وڵات
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی رێکخراوی [تۆمارکردنی ئەسناد و ئەملاک]ی وڵات، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر، کارمەندانی رێکخراوی تۆمار کردنی ئەسناد و ئەملاک لە هەندێ لە شارەکان، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان و چوونەسەرەوەی تێچووی ژیانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری چوونەسەرەوەی ئاستی حەقدەستدەکانیان بوون.