فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵڵا
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022

ڕۆژی دوشەممە 18ی ڕێبەندان، کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵڵا، لە بەرامبەر بینای ئەو شارەداریە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە ناڕەزاییەتی خۆیان بە نیسبەت پەرداخت نەکردنی حەقدەستی سێ مانگیان و پەرداخت نەکرانی بیمەکانیان دربڕیوە.
ئەو کرێکارانە دەڵێن کارکردنی بێ حەقدەست بۆمان سەختە و لەو کاتەوەی کە حەقی بیمەکانمان پەرداخت نەکراوە، کێشەی خەدەماتی دەرمانیمان بۆ هاتووەتە پێشەوە، ئەویش لەم کاتەی کە پەتای کۆرۆنا کۆمەڵگای داپۆشیوە.
هەروەها دەڵێن، بۆچی هیچ بەرپرسێک بایەخ بە داخوازیەکانمان نادات، کاری خاوێن کردنەوەی شار لە ئەستۆی ئێمەیە، ئێمە چۆن بێ حەقدەست کار بکەین.