کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی وەرزی نەیشەکەری حەوت تەپە
دوشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۰   |  28-02-2022
کرێکارانی وەرزی نەیشەکەری حەوت تەپە لە ناڕەزایەتی بە کاری رۆژمزدی و گرێبەستی نەکردنەوەی کارەکانیان لە لایەن بەرپرسانی شیرکەتەوە، لە بەرامبەر بینای ئەو شیرکەتە کۆبوونەوەی ئیعترازییان بەرێوەبرد. کرێکارانی ناڕازی دەلێن بە بێ بەستنی گرێبەستی کاری، ئەمنییەتی پیشەی مان نییە و بەرپرسان هەرکات بیانەوێ لەسەر کارەکانمان دورمان دەکەنەوە، بۆیە خوازیاری بەستنی گرێبەستی کاریین.