کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پێترۆشیمی دێهلۆران
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پترۆشمی دێهلۆڕان دژبه داخرانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان به بیانووی به‌شداری كردنی كرێكاران له مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار، سه‌ره‌تا ٣٠ له سه‌دی كرێكارانی ده‌سته‌كانی ٣ و ٤ی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت پاش ماوه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه و داخستنی ئه‌و پترۆشیمیهی دا. به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٠٠٠ كرێكاری ئه‌و ناونده سه‌نعه‌تیه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دێهلۆڕان كۆبوونه‌وه و خوازیاری كردنه‌وه‌ی پترۆشیمی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.