کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی گروپی ملی ئەهواز
دوشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۱   |  25-07-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کرێکارانی پیشەسازیی گروپی ملی ئەهواز لە بەردەم دەفتەری یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی رژیم و هەروەها بینای ئۆستانداری خوزستان لە گەرمای ٥٠ پلەدا لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانیان، کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌دوای كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم، به‌ره‌و ئوستانداری ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی چه‌ند درووشمێك خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بوون.