ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، بە وتنەوەی درووشمی “ئێعدام مەکەن” و “نا بۆ ئێعدام”، لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم دەستیاندایە کۆبوونەوە.
هاوکات لەگەڵ چلەمین حەفتەی کارزاری سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، بە ڕێپێوان بەرەو مەجلیس و وتنەوەی درووشمی “ئێعدام مەکەن”، لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان و هەروەها ئازیزانیان کەبە ئێعدام مەحکووم کراوان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. جێگای ئاماژەیە، لەدرێژەی مانگرتنی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیم، بەندکراوانی ٢٣ زیندان لە شارەکانی ئێران بۆ ٤٠مین سێشەمەی بەردەوام مانیان لەخواردن گرتووە و هەروەها بەندکراوانی زیندانی کەهنووج بە کارزاری سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” پەیوەست بوون.