کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە هەزاران کەس لە کرێکارانی پەیمانی سەنعەتی گاز لە بووشێهر
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024
بە دوای ١٦ حەفتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەکان و سەرنج نەدانی دەوڵەت بە خواستەکانیان، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەز، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی شاغڵ لە ١٢ پاڵاوگەی دامەزراوەی گازی بووشێهر، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ستادی ئەم دامەزراوەیە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێعتڕازی کرێکارانی ناڕازی لەئاست “جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان” و “سیستەمی نادادپەروەرانەی دانی حەقدەستەکان لە بارودۆخی کاری یەکسان” بووە و ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “یەک کەلام، پۆستی بە بێ هەڵاواردن، وەسەلام وەسەلام”، “بەڕێوەبەری نالایقمان ناوێت ناوێت” و “ئەسەدی حەیا کە، ئەم شیرکەتە رەها کە”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.