فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی پەرەستاران  لە شاری یەزد
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

لە هەنگاوێکی بێ وێنە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، پەرەستارانی سەرجەم نەخۆشخانەکانی یەزد لەوانە: سدووقی، ڕەهنەموون، ئەفشار و …… لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، ئەم ناڕەزایەتییە لەئاستێک دا بووە کە کاری ڕۆژانەی نەخۆشخانەکان بەتەواوی پەکی کەوتووە و تەنیا نەخۆشانی ئۆڕژانسی خزمەتگوزارییان بۆ کراوە. لە لایەکی دیکەوە پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی بووشێهر لە بەشەکانی “تاقیکاری و ڕادیۆلۆژی”، لە ئێعتڕاز بە باروڕۆخی نالەباری گوزەرانیان، پێشێل کرانی مافەکانیان، هەڵاواردن و زەختی کاری دەستیانداوەتە کۆبوونەوە.