کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جووتیارانی ئیسفەهان
هەینی ۱۴-۱۱-۱۴۰۱   |  03-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، کۆمەڵێک لە جووتیارانی ئیسفەهان لە ناڕەزایەتیی بە نەدانی [حەق ئابە]، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، کومەڵێک لە جووتیارانی ئیسفەهان لە ئاست ڕادەست نەکرانی [حەق ئابە] بۆ کەشاوەرزانی ئەم ناوچەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خۆازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەوگرفتەکانیان بوون.