کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی شارەکانی یەزد و ئیسفەهان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، بە شێوەی جیاجیا و لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە یەزد، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی ناوەندی ئیمام حسێن، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، بەکردەوە دەرهێنانی درووستی ئائیننامەی ساڵی ٨٩ و لەسەر کار لابردنی بەڕێوەبەرانی شیرکەتی مۆخابەرات بە هۆی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان و هەروەها دواخرانی حەقدەستەکانیان لە ڕابردوو بوون. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی ئیسفەهان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی ناوەندی مۆخابەراتی ئەمشارە و لە ڕێگەی وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارتی ئێعتڕازی، خۆازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان و هەروەها دانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون.