کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاره کانی ئیران
یەکشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۳   |  12-05-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گوڵان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، ئەراک، کرماشان، ئیسفەهان شووش و ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “دەوڵەتی ئیفلاس هێناو، شەمشێڕی دژبە خانەنشین کراوان بەستووە”، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری دابینکردنی خواستەکانیان بوون.