ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، کەرخە، حەوت تەپە، ئەهواز و کرماشان لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک هاتوونەتە سەر شەقامەکان و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “بەربژێری درۆزن، ئاکامی بەڵێنەکانت کوا” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.