کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری شووش، کەرخە وحەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، سەرلەنوێ دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.