فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، تاران، کرماشان، کەرخە، حەوت تەپە، خوزستان و گیلان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، سەرلەنوێ  دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “بە هێزی ژنان و پیاوان، کۆشکی ستەمکار دێتە لەرزین”، “نە سەدەقە نە منەت، حقووقەکان بە عێزەتەوە بدەن”، “دانی حقووقی نیوە بێدەنگ بوونی ئێمە هەر ئەمەیە”، بیمەی تەکمیلی دزی سەر گەردەنە”، “شەریفە محەممەدی دەبێ ئازاد بکرێ”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.