ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران لەوانە، گیلان، زەنجان، ئیسفەهان، تەورێز، مەریوان، کرماشان و سنە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی مۆخابەرات، یاسا پەیڕەو ناکات”، “نە مەجلیس نە دەوڵەت، بیرناکەنەوە لە میللەت” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی بێ ئەملا و ئەولای بەندی ٦ و ٩ی پەسەندکراوی ڕەشەممەی ساڵی ٨٥ هەیئەت وەزیران، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.