خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز و کرماشان، لە درێژەی ناڕەزایەتیی حەفتانەیان لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری”، “گرانی”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان”، “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان” و “حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی دەبێ هەڵوەشێتەوە”، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.